مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی پێشتری ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا كه له هه‌مان كاتدا
دۆستێكی نزیكی دۆناڵد تره‌مپیشه له گوتارێكیدا كه له نیویۆرك پۆست بڵاویكردووه‌ته‌وه چه‌ندین پرسی گرنگی له‌باره‌ی ئێستا و داهاتووی كورد خستووه‌ته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ی ئایاری 2025 رۆژنامه‌ی (نیویۆرك پۆستی) ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاندووه: كورد باشترین هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه‌دا و پێویسته ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تیی كورد بدات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ره‌وایه‌تی به‌و ریفراندۆمه‌ش ببه‌خشێت كه له ساڵی 2017 ئه‌نجامی دا.
مایك پۆمپیۆ له نوسینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: به پێچه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی ناوچه‌كه، كورد نه دژه جووه و نه دژه ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵكو ئازادیخوازه و ده‌خوازێت مافی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات و له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكادایه كه به‌خۆیدا بچێته‌وه و پشتیوانی كورد بكات له ناوچه‌كه‌دا.
وتاره‌كه‌ی پۆمپیۆ به مانشێتێكی گه‌وره له نیویۆرك پۆست بڵاوبۆته‌وه به‌ناونیشانی ''كورد شایانی باشترن" كه وێنه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵی دانراوه و به بایه‌خی زۆره‌وه خوێندنه‌وه بۆ وتاره‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ كراوه.
ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه‌ی پۆمپیۆ باس له‌وه ده‌كات : كه كورد هه‌موو كات داكۆكی له مافی ره‌وای خۆی كردووه و دژی نه‌یارانی له ناوچه‌كه وه‌ستاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو كات جێی متمانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه له هه‌ر كارێك یان شه‌ڕێك ئه‌مه‌ریكا توانوویه‌تی پشتی پێ ببه‌ستێت، بۆیه گرنگه ئه‌مه‌ریكا به ستراتیج و دیدگای خۆیدا بچیته‌وه به‌رامبه‌ر به كورد و پشتیوانیان لێ بكات تا به مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن.
پۆمپیۆ به بایه‌خی زۆره‌وه ئاماژه به مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كردووه و ده‌ڵێت: ئه‌وانه دۆستی ئه‌مه‌ریكان و شایانی پێگه و ژیانێكی باشترن.
مایك پۆمپیۆ راشیگه‌یاندووه : ئه‌گه‌ر دۆسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا سه‌رزاره‌كی كارییان بۆ ئه‌مه‌ریكا كردبێ، ئه‌وا كورد به قوربانی دانه زۆره‌كانی به كردار دۆستایه‌تی خۆی بۆ ئه‌مه‌ریكا پیشان داوه.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌دا پۆمپیۆ راشكاوانه گوتوویه‌تی: ''حه‌ز و دنیابینیی كورد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ربه‌خۆیی زیاتر، جگه له‌وه‌ی كه زۆر دادپه‌روه‌رانه‌یه، له هه‌مان كاتدا هیچ دژایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا نییه، چونكه هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری سه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.