ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا بیروڕایان لەبارەی چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمان گۆڕییەوە.
رۆژی چوارشەممە 2025/5/21 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ کێڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا کرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاویکردووەتەوە؛ "لە کۆبوونەوەیهکدا که کونسوڵی گشتیی ئهمهریکا له ههرێمی کوردستان ئامادهی بوو، دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ئەمنی لە عێراق و سووریا، هەڕەشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لهسهر ئاسایش و سەقامگیرییان، تاوتوێ کران".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا؛ هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هاوکاریی هاوبهشی نێوان هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لەگەڵ هاوکاری لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکان، کردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان؛ " دهربارهی پرسەکانی پەیوەست بە چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لەگەڵ هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانی بیروڕایان گۆڕییهوه".
دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگیی هاوبەشییە درێژخایەنەکان لهپێناو چەسپاندنی ئاسایش و سهقامگیری، تهوهرێکی دیکهی کۆبوونهوهکه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.