Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 13:01

یەكەم حاجی عێراقی لە سعوودییە گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە یەكەم حاجی عێراقی لە وڵاتی سعوودییە گیانی لەدەست دا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستانیش جەخت دەكاتەوە كە سەرجەم حاجییانی كورد بە سەلامەتی گەیشتوونەتە وڵاتی سعوودییە و تا ئێستا هیچ حاجییەك گیانی لەدەست نەداوە.

ئەو حاجییە عێراقییەی گیانی لەدەستداوە خەڵكی پارێزگای میسانە و ئەمڕۆ سێشەممە بەر لە دەستپێكردنی فەریزەی حەج بەهۆی جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كردووە.

كاروان ستوونی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سەرجەم حاجییانی هەرێمی كوردستان بە سەلامەتی گەیشتوونەتە وڵاتی سعوودییە و تا ئێستا هیچ حاجییەك گیانی لەدەست نەداوە.

بۆ ئەمساڵ بڕیارە 5136 كەس لە هەرێمی كوردستان بچنە وڵاتی سعوودییە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.

لە رۆژی هەینی رابردووەوە كاروانی چوونی حاجییانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وشكانییەوە بەرەو وڵاتی سعوودییە دەستی پێ كردووە، رۆژی یەكشەممەش كاروانی رۆیشتنی حاجییان لە رێگەی هێڵی ئاسمانییەوە دەستی پێ كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.