شاندی حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە چوارچیوەى سێەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورەکان لەگەڵ پارێزگارانی سنە، کرماشان و ورمێ کۆبوونەوە، سەرۆکی شاندەکەش دەڵێت؛ جەختمان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتی گەیشتنی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ شاری سنە، هەریەک لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئارەشی زرێ تەنی لهۆنی پارێزگاری سنە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، بۆ کەناڵەکان جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، سوپاسى پێشوازییەکەی پارێزگاری سنە و بەرپرسانی دیکەی باڵای شارەکەی کرد، هەروەها زۆر سوپاسی سەر کونسوڵی گشتیی کۆمارى ئیسلامى ئێرانى لە هەولێر کرد، بۆ ڕێکخستنى سەردانەکە و هەوڵەکانى بەڕێزیان بۆ ڕێکخستنی سەردانەکە و ئامادەکارییەکانی بەرز نرخاند و خۆشحاڵى خۆشى بە سەردانیکردنی شاری سنە نیشان دا.
جێگەی باسە، ئەمڕۆ شاندی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە چوارچیوەى سێەمین دیدارى پارێزگا هاوسنوورییەکان، گەیشتنە شارى سنه و لەگەڵ پارێزگارانى ورمێ، سنە، کرمانشا، لەماوەی دوو ڕۆژدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەى گرنگیان دەبێت لە پێناو بەهێزکردنى جوولە و ڕهوشی بازرگانی و برهودان به بواری كولتوورى و پێوهندییه ئابوورییهكانى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و هەرێمى کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.