Erbil 31°C یەکشەممە 15 حوزەیران 18:24

بۆ یەکەمجار نەشتەرگەری چاندنەوەی میزەڵدان لە ئەمریکا ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

چیدیکە میزەڵدان چاندنەوە کارێکی ئەستەم نییە دوای ئەوەی نەخۆشێک لە ئەمریکا لەلایەن چەند دکتۆرێک و دوو کۆلێژی پزیشکی کاری گۆڕینی میزەڵدانی بۆ کراو سەرکەوتوو بوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئایاری 2025، زانکۆی پزیشکی "UCLA" بڵاویکردەوە بۆ یەکەم جار لە ئەمریکا نەشتەرگەری گۆرینی میزەڵدان ئەنجامدرا و سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ئەو نەخۆشەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامدراوە ناوی ئۆسکار لارینزارە و تەمەنی 41 ساڵە و ماوەی حەوت ساڵە بەهۆی خراپی میزەڵدانی و گەڕانەوەی میز بۆ گورچیلە ناچار بوو گورچیلەکانی بشواتەوە.

ئەم بەشتەرگەرییە بە هاوکاری دوو کۆڵێژی پزیشکی لە کالیفۆڕنیا ئەنجامدراوە، کۆلێژی "UCLA" لە کالیفۆڕنیا، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، نەخۆشەکە بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی میزەڵدان بەشێکی زۆر لە میزەڵدانی بڕابوەوە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی توانای میزکردنی وەک جاران نەبێت و زیان بە کلییەکانی بگەنێت.
لە بەیاندامەکە ئاماژەیان بەوەش کردووە نەخۆشەکە گورچیلە ومیزەڵدانی بۆ گۆڕاوە، ئەم نەشتەرگەرییەش نزیکەی ٨ کاتژمێری پێویست بووە.
سەرەتا دکتۆرەکان گورچیلەی نەخۆشەکەیان گۆڕیوە دواتر میزەڵدانیان گۆڕیوە و توانیویانە بەتەکنیکی نوێ هەردوو ئەندام بە یەکەوە ببەستنەوە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا ئاماژەیە بەوە دراوە  دکتۆر نیما نەسیری، کە یەکێک بووە لەو پزیشکانەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە گوتی؛ "نەخۆشەکە تەندروستی جێگیرە و چیدیکە پێویست ناکات گورچیلەکانی بشۆردرێت و چیدیکە کێشەی میزەڵدانی نابێت و ئێستا میزەڵدانی تەواوە و میز بە باشی هەڵدەگرێت و بە ئاسانی دەینێرێتە بۆری میزەڕۆ" 
گوتیشی: ئەم نەشتەرگەرییە بە نەشتەرگەرییەکی مێژووی هەژمار دەکرێت و هەواڵێکی زۆر باشە بۆ ئەو نەخۆشانەی بەهۆی نەخۆشییەکانی میزەڵدانەوە دەناڵێنن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.