سوپای ئیسرائیل رایگەیاند رێگەیان بە چوونە ناوەوەی پێنج بارهەڵگر داوە بۆ غەزە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێشوازی لێ دەکات و دەڵێت، دەبێ رێگە بە چوونی خۆراک و دەمانی زیاتر بدرێت.
رۆژی سێشەممە 20ـی ئایاری 2025، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا گەیشتنی پێنج بارهەڵگر خۆراک و دەرمانی بۆناو غەزە راگەیاند و دەڵێت بەشێکی زۆری خواردن و شیری منداڵە.
سەرۆکی بەشی هاوکارییە مرۆییەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە رێگەپێدانی ئیسرائیل بە چوونە ناوەوەی هاوکارییەکان بۆ غەزە دەکات و دەڵێت، ئەو پێنج بارهەڵگرە وەکو بەردانەوەی چەند دڵۆپە ئاوێکە بۆ ناو زەریا.
نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار فەلەستینی لە غەزە گیریان خواردووە و 11 هەفتە لەمەوبەر سوپای ئیسرائیل راگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەو یارمەتییە مرۆییانەی رەوانەی غەزە دەکرێن، بەشی زۆریان ناگەنە دەست خەڵک و حەماس دەستیان بەسەردا دەگرێت.
دوێنی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لەسەر پێشنیازی سوپای ئیسرائیل رێگە بە چوونە ناوەوەی خۆراک و دەرمان بۆ خاکی غەزە دەدەین، بەڵام پرۆسەکە بە وردی لەلایەن سوپاوە چاودێری دەکرێت بۆ ئەوەی نەگەنە دەست حەماس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.