Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 11:38

کەشناسی هەرێم: پلە گەرما بەرزدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

رۆژی سێشەممە 20ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ " ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە کەش لەهەندێ ناوچە".

کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025؛ "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت".

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان

 هەولێر : 36 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی

دهۆک : 36 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی

سۆران : 33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان :42 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.