ناتەنیاهو داوا دەکات فەرەنسا و بەریتانیا و کەنەدا لایەنگری نەکەن و دەڵیت ئەگەر حەماس چەک دابنێن و بارمتەکانمان بەر بدەن هەر ئەمڕۆ شەر رادەگرم.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئایاری 2025، بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل، رەخنەی توندی گرت لە بەریتانیا و کەنەدا و فەرەنسا و گوتی ئەو لێدوانانە دژی ئێمە وەک خەڵاتێکی گەورەبوو پێشکەش بە حەماس کراوە، هەروەدا دەڵێت لەم دۆخەی ئێستادا نەدەبوو ئاماژە بەو سزایانە بدەن دژی ئێمە.
ناتەنیاهو دەڵێت: "ئیسرائیل رازییە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆ ببێتەوە بۆ راگرتنی شەڕ لە غەزە" و پیویستە ئەوروپاش هەمان کار بکات و لایەنگر نەبێت.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتی: ''ئەگەر حەماس بارمتەکان بەربدات و چەک دابنێت هەر ئەمڕۆ شەڕ رادەگرم''
ناتەنیاهو ئاماژەی بەوەکرد: پێویستە فەرەنسا و بەریتانیا و کەنەدا لایەنگری نەکەن بەڵکو دەبێت ناوبژیوانی بکەن
ئەم لێدوانەی ناتەنیاهو دوای ئەوە دێت دوێنێ دووشەممە هەریەک لە بەریتانیا و فەرەنسا و کەنەدا هەڕەشەی توندیان لە ئیسڕائیل کردوو گوتیان بەهیچ شێوەیەک نابێت رێگری بکەی لە هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکە مەدەنییەکانی ناو کەرتی غەزە، ئەوەی ناتەنیاهو دەیکات دژی یاسای مافەکانی مرۆڤە ئەگەر بێت و بە زووی رێگای چونە ژوورەوەی هاوکارییەکان نەکاتەوە رێوشوێنی تایبەتی خۆمان دەگرینەبەر.
دوای ئەوەی هەرسێ وڵات لە پەیوەندی بەردەوامدا بوون بڕیاریاندا، فشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ ڕێگەدان بە هاوکارییە مرۆییەکان ئەگەر بێت و رازی نەبێت ئەوا تووشی سزای دەکەنەوە، هەروەها ئیدانەی هێرشە توند و بێ بەرنامەکانی ئیسرائیلیان کرد و گوتیان ئاگاداری خەڵکی مەدەنی ناو غەزە بە ئەوان بەشێک نین لەو شەڕە
هەروەها هەرسێ وڵات پشتگیری خۆیان بۆ ئەمریکا و قەتەر و میسر دەربڕی لەبەرامبەر هەوڵەکانیان بۆ وەستاندنی شەر لە غەزە و گوتیان هیواخوازین بە زووی ئەو شەڕە بوەستێت و چیدیکە خەڵکی مەدەنی نەکەنە قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.