Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:39

ترەمپ و پووتین لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوانیان چیان گوت؟

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا ئەمڕۆ دووشەممە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا، هەردوولا پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیان بە باش و ئیجابی لە قەڵەم دا.

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (سۆشیال تروس) گوتی: پەیوەندییەكە بەباشی بەڕێوەچوو، بڕیاردرا مۆسكۆ و كیێف هەر ئێستا و راستەوخۆ دەست بە گفتوگۆكان بكەن بۆ وەستانی جەنگ.

گوتیشی: نوێنەری پاپا ئامادەیی پێشانداوە گفتوگۆكان لە ڤاتیكان بەڕێوەبچن و هەر ئێستاش دەست پێ بكەن.

لای خۆشییەوە ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە رایگەیاند: مۆسكۆ ئامادەیە رێككەوتنامەی لێكتێگەیشتن واژۆ بكات بۆ بەدیهێنانی ئاشتی دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ ساڵ بەسەر دەستپێكی جەنگ لەگەڵ ئۆكڕاینا.

پووتین نەشی شاردەوە كە پەیوەندییەكەی لەگەڵ ترەمپ زۆر مانادار و راستگۆیانە و بە سوود بووە.

سەرۆكی رووسیا سوپاسی دۆناڵد ترەمپ و ئەمەریكاشی كرد كە هەمیشە كاریان لەسەر ئەوە كردووە گفتوگۆ راستەوخۆكانی نێوان رووسیا و ئۆكڕاینا دەست پێ بكاتەوە.

جەختیشی كردەوە كە رووسیا لەگەڵ ئەوەیە جەنگ و ماڵوێرانییەكان رابگیرێت، بەڵام پێویستە ئاشتییەكی گشتگیر و سەرجەم لایەنەكان بگرێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.