سەنتەرێکی تایبەت نەخۆشییەکانی گورچیلە لە شاری دهۆک کرایەوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: سەنتەرەکە لە 60 تەختە پێک هاتووە و شووشتن و چاندنی تێدا ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەمە، ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە: لە سەردەمی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەرتی تەندروستی پێشکەوتنی باشی بە خۆیەوە بینیوە و چەندیین سەنتەر و نەخۆشخانە و ئامێری پزیشکی لە تەواوی هەرێم دابین کردووە
سەنتەرەکە تایبەتە بە نەخۆشییەکانی گورچیلە، لەوانە شووشتن و چاندنی گورچیلە، ئەم سەنتەر لە 60 تەخت پێک هاتووە و بڕی 15 ملیۆن دینار لە دروستکردنی خەرج کراوە.
لە سەنتەرەکەدا باشترین ئامێری پزیشکی دابین کراوە؛ لە ماوەی پێنج ساڵدا دەتوانێت زیاتر لە 300 هەزار شوشتنی گورچیلە بۆ نەخۆشانی لە کارکەوتووی گورچیلە ئەنجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.