وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەو هاوبەشانەی پێش دیاریکردنی نرخی کارەبا پارەیان بەپێی نرخی ئەزموونی لێ وەرگیراوە، پارە زیادەکەیان بۆ دەخاتەوە سەر هەژمارەکەیان.
رۆژی شەممە 17ـی ئایاری 2025 وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەو هاووڵاتییانەی ئاگادار کردەوە کە لە پێشوودا پڕۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە و بە پێی نرخی ئەزموونیی پارەی کارەبایان داوە.
وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە؛ "بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە لە پێشوودا پڕۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە و بە پێی نرخی ئەزموونیی پارەی کارەبایان داوە، لە پاش ئەوەی بڕیاردرا لەسەر نرخی کارەبا، کە کەمترە بەراورد بە نرخە ئەزموونییەکەی پێشتر، ئەو بڕە زیادەیەی هاووڵاتیان خەرجییان کردووە، بەشێوەی کرێدیت (رەسید) لە مانگەکانی داهاتوودا بۆیان دەگەڕێتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.