Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:43

لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا دەستی بە کارەکانی کرد

کوردستان TV
100%

34ـەمین خولی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا بە ئامادەبوونی سەرۆک و بەرپرسانی باڵای 22 وڵاتی عەرەبی و سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی چەندین وڵاتی دنیا دەستی بە کارەکانی کرد.

 

رۆژی شەممە 17ـی ئایاری 2025 34ـەمین خولی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا دەستیپێکرد، بڕیارە تەوەری سەرەکی لوتکەکە گفتوگۆکردن بێت لەبارەی دۆخی سووریای دوای نەمانی رژێمی ئەسەد، شەڕی غەزە و بارودۆخی لوبنان بێت.

 

لەو کەسایەتی و سەرکردە دیارانەی لە لوتکەکەدا بەشدارییان کردووە، دیارترینیان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەر گەیشتنە بەغدا بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبین.

 

هاوکات ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، حەسەن شێخ مەحموود، سەرۆکی سۆماڵ، مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین و نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان بەشدارییان لە لوتکەکەدا کردووە.

 

34ـەمین خولی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا سێ رۆژ دەخایەنێت و گفتوگۆکان بەسەر سێ تەوەر لەسەر سێ ئاستی جیاوازدا دابەشدەبن. ئاستی یەکەم سەرۆک و پاشای وڵاتەکان دەبێت، ئاستی دووەم سەرۆک وەزیرانی وڵاتان دەبێت، ئاستی سێیەمیش، وەزیری دەرەوەی وڵاتان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.