Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 00:51

ئەو گەنجەی هێرشی کردە سەر سەلمان روشدی 25 ساڵ سزای زیندانیی بەسەردا سەپا

کوردستان TV
100%

ئەو گەنجەی لە ساڵی 2022 لە نیۆیۆرک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سەلمان روشدی و بەهۆیەوە چاوێکی لەدەستدا، ئەمڕۆ لەلایەن دادگەی نیۆیۆرکەوە بە 25 ساڵ زیندانیکردن سزادرا.

 

رۆژی هەینی 16ـی ئایاری 2025، دادوەری دادگەی نیۆیۆرک، هادی مەتەری 27 ساڵانی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتن و هێرشکردنە سەر سەلمان روشدی بە 25 ساڵ گرتن سزادا.

 

سەلمان روشدی، نووسەری بە رەگەز هیندستانی بۆ خوێندنەوەی بڕیاری دادگە، لە هۆڵی دادگای نیۆیۆرک ئامادەبوو، بەڵام بەر لە خوێندنەوەی بڕیارەکە، هادی مەتەر لە هۆڵی دادگا هەستایە سەرپێ و جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر سەلمان روشدی و بە "دووڕوو" ناوی هێنا.

 

سەلمان روشدی لە پرۆسەی دادگاییکردنی هێرشکارەکەیدا وەکو شایەتحاڵی سەرەکی رووداوەکە لە دادگا ئامادەبوو و لە بەردەم دادوەر کاتێک رووداوەکەی گێڕایەوە گوتی؛ "کاتێک هێرشکارە دەمامکدارەکە هێرشی کردە سەرم و 10 جار چەقۆکەی بە جەستەمدا کرد، هەستم کرد خەریکا گیان لەدەست دەدەم".

 

دادگای نیۆیۆرک رایگەیاندووە، ئەو کەسەی لەگەڵ هادی مەدەتەر بووە لەکاتی هێرشکردنە سەر سەلمان روشدی، بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.

 

سەلمان روشدی ساڵی 2022 لە کاتی خوێندنەوەی گوتارێک لەناو شاری نیۆیۆرک لەلایەن دوو گەنجی دەمامکدارەوە هێرشی دەکرێتەسەر و یەکێکیان 10 چەقۆی لیدەدات و بۆ ماوەی 17 رۆژ لە نەخۆشخانەی پێنسڵڤانیا دەخەوێندرێت و چاوێکی لەدەست دەدات.

 

بەگوێرەی راگەیەنراوی دادگەی نیۆیۆرک، دوای کۆتاییهاتنی ئەو دۆسیەیە، هادی مەتەر جارێکی دیکە بە تاوانی تیرۆر لە دادگەیەکی دیکەی ئەمەریکا دادگایی دەکرێت، "لەبەر ئەوەی 70 کیلۆمەتر رێگەی لە نیو جێرسی بڕیوە تا بگاتە نیۆیۆرک و بۆ جێبەجێکردنی فەتوای روحوڵا خومەینی، سەلمان روشدی بکوژێت".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.