ده‌سته‌ی باڵای حه‌جی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی عێراق به رێگه‌ی وشكانی له ده‌روازه‌ی سنووری عه‌رعه‌ره‌وه به‌ره‌و وڵاتی سعوودیه به‌ڕێكه‌وت .
ئەمڕۆ پێنج شەممە 15ی ئایاری 2025 ،دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ڕایگەیاند: کە یەکەم دەستەی کاروانی حاجیان لە ڕێگای وشکانییەوە لە دەروازەی سنووری عەرعەرەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو سعودیا بەرێکەوتن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی حەج کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ناردوویەتی تیایدا هاتووە : ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4581 حاجی لەرێگای 192 پاسەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە ڕيگای دەروازەی سنوری عەرعەرەوە بەرەو عەرەبستانی سعودیا بەرێکەوتن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه : لەناو پاسەکان خزمەتگوزاری سیستەمی GPS و ئینتەرنێتی (وای-فای)دابینکراوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : پڕۆسەی گه‌شتی حاجیانی عێراق بۆ سعوودیه تا 23 ی ئایاری ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
بڕیاریشه به‌یانی هه‌ینی 16ی ئایار یه‌كه‌م گه‌شتی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و وڵاتی سعوودیه به‌ڕێبكه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.