سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی لووتكەی عەرەبی لە بەغدا رایگەیاند، گەڕانەوەی عێراقە بۆ رۆلی گرینگی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند "پێشوازی لە بەڕێوەچوونی لووتکەی عەرەبی و ئامادەبوونی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا دەکەین".
راشیگەیاند "ئەم لووتکەیە دەبێتە وێستگەیەکی مێژوویی دیپلۆماسی بۆ گەڕانەوەی عێراق بۆ رۆڵی گرنگی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."
سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند "تەواوی پشتیوانی خۆمان بۆ هەوڵەکانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران دووپات دەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەشی عەرەبی، و بنیاتنانی هاوبەشی و بەرژەوەندیی هاوبەش، هەروەها ڕابەرایەتیکردنی لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و یەکپارچەیی هەرێمی لە دڵی بەغدای پایتەختەوە."
بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو رێكەوتی 17/5/2025، كۆبوونەوەی لووتكەی وڵاتانی عەرەبی بە ئامادەبوونی دەیان سەرۆك و وەزیر و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی عەرەبی لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەبچێت.
نُرحب بانعقاد القمة العربية، وبقادة وزعماء الدول العربية في بغداد السلام، إذ تمثل هذه القمة محطةً دبلوماسيةً تاريخية تُجسّد استعادة العراق لدوره المحوري في الشرق الأوسط.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) May 14, 2025
كما نُعرب عن دعمنا الكامل لجهود رئيس الوزراء، دولة السيد محمد شياع السوداني، في تعزيز العمل العربي المشترك،…
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.