Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:49

ئەمڕۆ 120 هەزار مووچەخۆر لەڕێ هەژماری من مووچەكانیان وەرگرت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە لە یەكەم رۆژی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، مووچەی نزیكەی 120 هەزار مووچەخۆر خرایە سەر هەژماری بانكییەكانیان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمڕۆ چوارشەممە دەستی كرد بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان (مانگی چوار)ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

پڕۆژەی هەژماری من رایگەیاند: ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی دابەشکردنی مووچەدا، مووچەی نزیکەی 120,000 خرایە سەر هەژماری بانکیی مووچەخۆران لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک.

راشیگەیاند: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەم ژمارەیە دەبێت بە زیاتر لە 360,000 مووچەخۆر.

بەگوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، سبەی پێنجشەممە و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.