دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی ئایار شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئه‌میری قه‌ته‌ر، پیشوازی شاهانه‌ی كرد له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و دواتر رێككه‌وتنێكی گه‌وره‌ی بارزگانی له‌بواری كڕینی چه‌ك له نێوانیاندا واژۆكرا .
ئاژانسه جیهانییه‌كان بڵاوییان كردووه‌ته‌وه: له چوارچێوه‌ی ئه‌و گه‌شته چه‌ند رۆژه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ بۆ وڵاتانی سعوودییه ، قه‌ته‌ر ،ئیمارات ئه‌نجامی داوه، ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێكی پرۆتۆكۆڵی گه‌یشته قه‌ته‌ر و پێشوازی شاهانه‌ی لێكرا .
دواتر دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند : سه‌رسام بووه به شێوازی پیشوازیی كردنه‌كه و دڵخۆشی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: "سوپاس بۆ پێشوازی گه‌رمی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ی بینیم ناوازه بوو".
دواتر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند: "ئه‌مرۆ قه‌ته‌ر گه‌وره‌ترین رێككه‌وتنی بازرگانی له بواری كڕینی چه‌ك له‌گه‌ل كۆمپانیای بۆینگی ئه‌مه‌ریكی به به‌های 200 ملیار دۆلار واژۆ كرد ، ئه‌وه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵیمه".
لای خۆشیەوە، شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئەمیری قەتەر له دوای گوته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند : دڵخۆشن ئه‌مرۆ سه‌رۆك تره‌مپ له وڵاتی خۆمان ده‌بینن، راشیگه‌یاند: لە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمه‌ریكا زۆر چوونەتە پێشەوە و كۆبوونەوەیەكی باشیان لەگەڵ ترەمپ ئەنجامداوە و له‌سه‌ر زۆرلایه‌ن رێككه‌وتوون.
جێی باسه، له رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه دۆناڵد تره‌مپ گه‌شتێكی چه‌ند رۆژه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكردووه ، به‌تایبه‌ت بۆ وڵاتانی (سعوودییه ، قه‌ته‌ر ، ئیماراتی یه‌كگرتوو) گه‌شته‌كه‌ش بۆ نوێكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌تی ئه‌مه‌ریكایه له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ وڵاته و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی گرنگ بووه له‌بواری وه‌به‌رهێنان و بازرگانی و ئابووری .
هه‌رله میانی گه‌شته‌كه‌دا، بریار وایه سبه‌ی پینجشه‌ممه 15ی ئایار دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانی وڵاتی ئیمارات بكات و په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و بازرگانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ل ئه‌و وڵاته‌ش تازه بكاته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.