ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ی ئایاری 2025 له راگەێندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر ، له حه‌وت رێنمایی گرنگدا داوا له جووتیاران ده‌كات، له كاتی دروێنه كردن‌دا، خۆیان له‌كاره‌ساتی نه‌خوازراو بپارێزن و پابه‌ندیی رێنماییه‌كان بن، ئه‌وه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه ..
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتتی و خۆپاراستن له كاره‌ساتی نه‌خوازراو، به‌ر له پرۆسه‌ی دروێنه كردن، داوا له جوتیاران ده‌كه‌ین پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بن:
یه‌كه‌م: پێویسته ئامێری ئاگر كوژێنه‌وه له‌نێو ده‌ڕاسه‌كاندا هه‌بێت.
دووه‌م: لە کاتی شکانی دەراسە هەر ئامێرێک نابێت بە هیچ شێوەیەک کرداری لەحیم کردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت .
سێیه‌م: پێویسته شوفێرانی ده‌ڕاسه ئاگاداری هێڵه‌كانی كاره‌بای ناو كێڵگه‌كانیان بن.
چواره‌م: چاككردنی رێگه‌ی نێوان توخوبه‌كان و رێگه‌ی چوون بۆسه‌ر زه‌وییه‌كان، بۆ گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی.
پێنجه‌م: پێویستە هەر دەڕاسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت، لە کاتی ئیش کردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی روودانی هەر ئاگرێک، بتوانن بە زووترین کات كۆنترۆڵی بكات.
شه‌شه‌م: شوفێری دەڕاسەکان خۆیان بە دووربگرن لە جگەرە کێشان ئەگەر کێشای نابێت پاشماوه‌كه‌ی فڕێی بداتە ناو کێڵگەکان .
حه‌وته‌م: هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگری شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی تر .
تەلەفۆنی بەرگری شارستانی (115) و (125)
تەلەفۆنی فریاگوزاری (ئیسعاف) (122)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.