Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 05:13

پۆتین داوای کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ لە ئۆکراینا دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی رووسیا داوا لە ئۆکراینا دەکات کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ بکەن و هەوڵبدەن ئاشتی ڕابگەیەنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئایاری 2025، فلادیمێر پۆتین لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەرگیز گفتوگۆی لەگەڵ ئۆکراینا ڕەت نەکردووەتەوە و ڕووسیا ئامادەیە گفتوگۆی جددی بکات.

سەرۆکی رووسیا داوای لە ئۆکراینا کردووە رۆژی پێنجشەممە لە تورکیا کۆببنەوە و بگەنە ئاشتی.

پۆتین دەڵێت رێککەوتن لەگەڵ ئۆکراینا ئەستەم نییە و هیوادارم ئاگربەست ڕابگەیەنین.

پوتین ئاماژەی بەوەشدا کە رووسیا هیوادارە زوو یان درەنگ پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی بگەرێتەوە دۆخی ئاسایی.

سەرۆکی رووسیا سوپاسی هەموو ئەو وڵاتانەی کرد کە نێوەندگیریان کردووە بە تایبەت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە هەمیشە هەوڵی داوە ئاشتی بکەوێتە نێوان هەردوو وڵات.

لای خۆیەوە یوری ئوشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆکی ڕوسیا بۆ کاروباری دەرەوە ڕایگەیاند، شاندێکی رووسیا بەرەو ئیستەنبوڵ بەڕێدەکەوێت، بەم نزیکانەش وردەکاری پێکهاتەی شاندەکە ڕادەگەیەنرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.