Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 20:07

جه‌ی دی ڤانس: گرژیی هیندستان-پاکستان پەیوەندی بە ئەمه‌ریکاوە نییە

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ی ئایاری 2025 جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا له‌ میانی دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، ئاماژەی بەوە کرد: گرژیی هیندستان-پاکستان پەیوەندی بە ئەمه‌ریکاوە نییە و دەستوەردان لە دۆخەکە ناکەن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی (فۆکس نیوز)ی ئه‌مه‌ریكی، ڤانس هەڵسەنگاندنی بۆ گرژیی هیندستان-پاکستان کردو رایگه‌یاند : خوازیارن هەرچی زووە گرژیی نێوان هیندستان و پاكستان کەمببێتەوە، بەڵام ناتوانن کۆنترۆڵی ئەم وڵاتانە بکەن و ئەم گرژییە پەیوەندی بە ئەمه‌ریکاوە نییە و دەستوەردان لە دۆخەکە ناکەن.

جه‌ی دی ڤانس جێگری دۆناڵد تره‌مپ ئەوەشی خستەڕوو: ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وامی گرژیی نێوان هه‌ردوو وڵات كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان ده‌بێت ، به‌ڵام ئەمه‌ریکا ناتوانێت زۆر لە هەردوولا بکات چەک دابنێن و نیگەرانن لەم گرژییە و لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە چاودێری پرسەکە دەکەن.

هه‌ر له‌ میانی دیداره‌كه‌دا، جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا ، هیوای خواست گرژیی نێوان ئەو دوو وڵاتە نەگۆڕێت بۆ جەنگێکی بەرفرانتری هەرێمیی، یان پێکدادانی ئەتۆمیی.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.