ئەمڕۆ هەینی كارەساتێكی نەخوازراو لە شاری فاس لە وڵاتی مەغریب كەوتەوە، ئەویش داڕمانی تەواوەتی باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون بوو كە بەهۆیەوە گیانلەدەستدان و برینداری لێ كەوتەوە.
رووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكێكی هەژارنشینی شاری فاس لە وڵاتی مەغریب كەوتەوە و تێیدا باڵەخانەیەكی چوار نهۆمی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان داڕماوە.
شارەوانی شاری فاس لەبارەی ژمارەی قوربانییەكان رایگەیاند: تا ئێستا تەرمی 9 كەس دۆزراوەتەوە و 7 كەسی دیكەش بریندار بوون.
راشیگەیاند: تیمەكانی بەرگریی شارستانی خەریكی گەڕانن بۆ رزگاركردنی ئەو كەسانەی تا ئێستا لەژێر داروبەردی باڵەخانە رووخاوەكەدا ماون.
تا ئێستاش هۆكاری سەرەكی رووخانی باڵەخانەكە لەلایەن بەرپرسانی شاری فاس ئاشكرا نەكراوە، بەڵام پێدەچێت بەهۆی كۆنی و نەگونجاوی دروستكردنی باڵەخانەكەوە بووبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.