سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی پاپا لیۆ كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك پاپای نوێی ڤاتیكان.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند "بەناوی هەرێمی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە پاپا لیۆی چواردەیەم دەكەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی كەنیسەی كاسۆلیكی".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند "من هاندەری پەیامە پیرۆزەكەی، ئاشتی و بەزەیی و دادپەروەریم".
نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند "هەرێمی كوردستان پابەندە بە پێكەوەژیان و هاوئاهەنگی نێوان ئایینەكان".
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە رۆبەرت پریڤۆست (پاپا لیۆ) كاردیناڵی ئەمەریكیی تەمەن 69 ساڵ، بە پاپای نوێ و 267ـەمین پاپای ڤاتیكان هەڵبژێردرا.
On behalf of the Kurdistan Region, I extend my warmest congratulations to His Holiness Pope Leo XIV on his election as the new leader of the Catholic Church. I am encouraged by His Holiness’s message of peace, compassion, and justice.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) May 8, 2025
I also pay tribute to the profound legacy of…
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.