Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:13

لە وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابییانی پۆلی 12

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردە شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاو كرەوە، داواشی لە قوتابییان لە رۆژی یەكەم تاقیكردنەوە كاتژمێر 7:30ی بەیانی لە هۆڵەكان ئامادەبن.

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند "ئاگادارى سەرجەم قوتابییانی قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى (ئەم لینكە) بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی وزاری بزانن".

راشیگەیاند "داوا لە قوتابییان دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (1ی 6ی 2025) ئەنجام دەدرێت کاتژمێر 7:30ی بەیانی ئامادەبن".

هەروەها رایگەیاند "پێویستە قوتابییان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی ساڵى خوێندنى (2024-2025) خولی یەکەم".

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش دا، لە کاتی بوونی هەڵە لە زانیاریی زمانی خوێندن و ئایینی قوتابی، پێویستە قوتابی بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیارییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.