دوای ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی ماوه‌ی مانگێكه له نێوان ئیسرائیل و حكوومه‌تی كاتیی سووریا دروست بووه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر سنووری نێوانیان، ئیسرائیل چه‌ندین جار هێرشی هاژه‌كی كردووه‌ته سه‌ر كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی سوپای سووریا، به‌ڵام حكوومه‌تی سووریا نه‌یویستووه خۆی بخزێنێته ناو شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ سوپای ئیسرائیل و هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بووه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 7ی ئایاری 2025 ئاژانسی هه‌والی جیهانی (رۆیته‌رز ) له راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: به‌رپرسانی باڵای ئیمارات به نهێنی و ژێر به‌ژێر دوور له چاوی میدیاكان چوونه‌ته ناو گه‌ڕێكی تایبه‌تی دانوستان بۆ مه‌به‌ستی نێوه‌ندگیری له‌نێوان حكوومه‌تی كاتیی سووریا و سوپای ئیسرائیل.
رۆیته‌رز ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: تا ئێستا حكوومه‌تی كاتیی سووریا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر به پیشێلكارییه‌كانی سوپای ئیسرائیل پیشان نه‌داوه ،به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لۆبی نێوده‌وڵه‌تیی كردووه،به‌تایبه‌تی له‌و گه‌شته‌ی كه ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ فه‌ره‌نسا و وڵاتانی ئه‌ورووپا ئه‌نجامی ده‌دات ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌ورووپا ده‌خاته سه‌ر مێزی گفتوگۆكان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئیمارات له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی كاتیی سووریا بووه، بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌وه زیاتر په‌ره نه‌ستێنێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.