Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 12:36

هه‌ولێر .. پیشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ زانکۆ نێودەوڵەتییەکان کرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.5.4، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە سەرۆک و مامۆستایانى زانکۆ و بەرپرسانى دیکە، پێشانگای زانکۆ نێودەوڵەتیەکان لەلایەن کۆمپانیای ئەکسێس پوینت کرایەوە.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئەم پیشانگایە تایبەتە بە زانکۆ نێودەوڵەتییەکان، قوتابی ڕاستەوخۆ دەتوانێت لە ڕێگەى بەشداریکردنی لەو پیشانگایەدا فۆرمى خوێندن لە زانکۆ سەرەکییەکانی جیهان وەربگرێت و لە نزیکەوە لەگەڵ نوێنەرانی فەرمی زانکۆکان چاوپێکەوتن ئەنجامبدات و بەدوای پرۆگرامە ئاست بەرزەکان بگەڕێت و دەرفەتی تایبەت بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات مسۆگەربکا.

دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەر کردنەوەى بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنانى نوێنەرانى زانکۆکان، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕیکخەرانى پیشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ قوتابیان خواست.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.