Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 12:36

بەریتانیا چوار کەسی ئێرانی بە تۆمەتی کردەوەی تیرۆرستی دەستگیر دەکات

کوردستان TV
100%

پۆلیسی بەریتانیا پێنج کەس بە تۆمەتی کردەوەی تیرۆرستی دەستگیر دەکات و لە کۆی ئەو 5 کەسە چوار کەسیان خەڵکی ئێرانن.

ئەمڕۆ یەکشەممە4ی ئایاری 2025، دەزگای هەواڵی هیهری ئێرانی بڵاوی کردووەتە، هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەریتانیا 5 کەسیان دەستگیر کردووە و چوار کەسیان ئێرانین و تۆمەتی تیرۆرستی دراوەتە پاڵیان.

دوێنێ شەممە پۆلیسی بەریتانیا لە هەریەک لە مانچیستەر و ستۆک پۆرتی رۆژئاوای لەندەن هەواڵی دەستگیرکردنی 5 کەسی ئیرهابیان بڵاوکردەووە و تا ئێستا هیچ زانیاریەکیان لە بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

دۆمینیک مۆرفی، بەرپرسی هێزەکانی بەرەبگاربوونەوەی تیرۆر لە لەندەن: ''ئێمە لە سەرەتای لێکۆڵینەوەکانداین و هەوڵدەدەین زانیاری تەواو لە بارەی تاوان باران بزانین و دەمانەوێت بزانین کێ لە پشت ئەم پلانەیە و دەیانەوێت مەترسی لەسەر کێ درووستبکەن ئایە مەترسی لەسەر شوێنی گشتی دەبێت یان شوێنی دیاری کراو، بۆیە دەبێت بە وردی لێکۆڵینەوەکانمان دەستپێبکەین''.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.