له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی دوو سێ گه‌ڕی دانوستانی نێوان ئیران و ئه‌مه‌ریكا عه‌لی لاریجانی راوێژكاری رێبه‌ری باڵای ئیسلامی ئیران رایگه‌یاند: ره‌نگه دانوستانه‌كان ئه‌نجامی ئه‌رێنی هه‌بێت ،به‌ڵام هیچ به‌رچاورۆشنیمان نییه جارێ له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3-5-2025 عەلی لاریجانی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووه: ئەو دانووستانەی ئێستا لەگەڵ ئەمەریکا هەیە، ڕەنگە ئه‌نجامی باشی هه‌بێت، وه ڕەنگە نەگاتە ئەنجامیش،چونكه ئه‌وه په‌یوه‌سته به نیه‌ته‌كان بۆ ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
عه‌لی لاریجانی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه و رایگه‌یاندووه، له راشتیدا كرۆكی دانوستانه‌كان له‌باره‌ی پرسی ناوه‌خۆیی ئه‌تۆمی ئیران سیاسییه نه‌وه‌ك یاسایی .
راشیگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان یاسایی بوونایه ده‌بووایه شاندی باڵای ئێران له‌گه‌ل ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی كۆبووبایه‌وه نه‌وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا.
لای خۆیه‌وه به‌رپرسانی باڵای رووسیا به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ پشتگیری قسه‌كانی عه‌لی لاریجانیان كردووه و به مافی ئیرانی زانیووه كه داكۆكی له به‌كارهێنانی چاڵاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی بكات له ئاستی كاروباریی ناوه‌خۆییدا.
دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو شاندی باڵای ئیران و ئه‌مه‌ریكا سێ گه‌ڕی بینیووه و بۆچوونه‌كان تا ئاستێكی باش له‌یه‌كتر نزیكن، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له گه‌ڕی چواره‌مدا پاكێجێكی روون بۆ هه‌ردوولا بخرێته‌ڕوو تا دوا بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.