ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3-5-2025 دوای راگه‌یاندنی كۆچی دوایی سری سوره‌ییا سیاسه‌تمه‌داری ئاشتیخوازی توركیا و بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا و ئه‌ندامی شاندی ئیمرالی، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له والی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..
بۆ کۆچی دوایی سیاسەتڤانی ناسراو و پەرلەمانتاری دیاری دەم پارتی و بريكاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (سری سورەییا ئۆندەر)، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوخەمیانم .
سری سورەییا ئۆندەر، دۆستی دێرینی گەلی کورد و خەباتکارێکی ناسراوی پرۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا و ڕۆڵيکی کارا و لەبیرنەکراوی لە بەهێزکردنی برایەتی و تەبایی نێوان هەردوو گەلی کورد و تورک گێڕا. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
3ی ئایاری 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.