عەباس عێراقچی لە هەژماری تویتەری فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئێران دەیەوێت بگات بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە و هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە نییە.
ئەمڕۆ هەینی 5ی ئایاری 2025، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە "ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر سوورین لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ".
گوتیشی: بڕیارمان داوە، لەگەڵ لایەنی عومانی و ئەمریکی، لەبەر هۆکاری تەکنیکی، خولی چوارەمی دانوستانەکان دوابخەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە دا "ئێران خواستی گەیشتنی بە دانوستان هەیە و بەهیچ جۆرێک خواستی نەگۆڕاوە''.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ڕاستیدا ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر ئیرادەمان هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ، ڕێککەوتنێک کە گەرەنتی کۆتایی هاتنی گەمارۆکان بکات و متمانە دروست بکات کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران هەمیشە بە ئاشتیانە دەمێنێتەوە، هەروەها دڵنیای بدەن کە مافەکانی ئێران پێشێل نەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.