بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەمساڵ خزمەتگوزارییەکی دیکە پێشکەش بە حاجیان دەکرێت ئەویش دابیکردنی سیم کارتی ئەنتەرنێت و پەیوەندی بەخۆراییە بۆ هەموو حاجیانی کوردستان
ئەمرۆ هەینی 2ی ئایاری 2025، کاروان ستونی گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان رایگەیاند: ''ئەم هەنگاوە لە ئەنجامی هەماهەنگی و پەیوەندی توند و توڵی سەرۆکی شاندنی حاجیانی کوردستان (شێخ نیاز راغب نەقشبەندی) لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقییەوە هات بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی حاجیان و هاوکاریکردنیان''.
گوتیشی: سەرۆکی شاندنی حاجیانی کوردستان، بەردەوام لە پەیوەندیدایە بۆ ئەوەی هەرچی ئاسانکاری و خزمەتگوزاریییە لە ساڵانی ڕابردوو باشتری بکات
هەروەها رایگەیاند، هەر حاجییەک سیم کارتێکی ئەنتەرنێت کە ٥ گیگا بایت ئەنتەرنێت و ١٢٠ خولەک پەیوەندی لەخۆدەگرێت بە خورایی لە دەروازەی عەرعەر بە حاجیانی گەشتی وشکانی و لە شاری مەککەی پیرۆزیش بۆ حاجیانی گەشتی ئاسمانی پێشکەش دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە سەرەڕای دابینکردنی سیم کارتی ئەنتەرنێت و پەیوەندی بۆ حاجیان بۆ هەر پاسێکی حاجیان بە رێگای وشکانی راوتەرێکی ئەنتەرنێت دابین دەکرێت کە ٣٠ حاجی دەتوانن سوود لە ئەنتەرنێتەکەی وەربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.