Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 21:41

یەکەم توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکەم توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا و دەشڵێت، کەسەکە تەمەنی 42 ساڵە و گۆشتفرۆشە.

 

رۆژی هەینی 2ـی ئایاری 2025 د. سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ نەخۆشێکی گومانلێکراو لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، ئەمڕۆ بە دڵنیابوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی پشکنینەکان، یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا ".

 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ناسنامەی تووشبووەکە دەڵیت؛ "کەسەکە خەڵکی شاری کۆیەیە و پیشەی گۆشت فرۆشە و تەمەنی 42 ساڵە".

 

بە گوتەی د. سەرکار سورچی؛ "توشبووەکە ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی تاوەکو ئێستا جێگیرە".

 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ بکەن و دەشڵێت؛ "لە کاتی هەبوونی نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە و بەرکەوتووان و بەخێوکەرانی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ، لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.