پۆلیسی کەرکووک دەستگیرکردنی بکوژی عەلی حەمەد ئیسماعیل، ئەو پیاوەی بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گەڕەکی شۆراو دۆزرایەوە، راگەیاند و دەڵێت، دەستمان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشدا گرتووە.
رۆژی هەینی 2ـی ئایاری 2024، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە هەڵۆ جەباری، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە کەرکووکی راگەیاند؛ "کەمێک پێش ئێستا بکوژی عەلی حەمەد ساڵحمان لە گەڕەکی رەحیمئاوا دەستگیر کرد".
عەلی حەمەد ساڵح دوێنێ لە ماڵ دەرچووە و دواتر تەلەفۆنەکەی داخراوە و هیچ سۆراغێکی نەماوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی کەرکووک تەرمەکەی لە ماڵێکی تەواونەکراودا دۆزییەوە و رایگەیاند، عەلی حەمەد ساڵح کوژراوە و ئۆتۆمبێلەکەی دزراوە".
ئەو سەرچاوەیەی پۆلیسی هەولێر گوتی؛ "بکوژەکە ناوی (ف ئ م)ـە و دوای دەستگیرکردنی لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
پۆلیسی کەرکووک دەڵێت؛ لە نزیک یاریگەی دڵسۆز دەستمان بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا گرتووە کە بکوژەکە لە عەلی حەمەد ئیسماعیلی دزیبوو و دەشڵێت؛ "لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هۆکاری کوشتنەکە بەردەوامن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.