Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 09:13

نرخی زێڕ به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 1-5-2025 ‌ سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر   نرخی زێڕی لە بازاڕی کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 665 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئایاری 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 236  دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 144 هەزار و 800 دینار خەمڵێندراوە".

بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 236 دۆلاری ئەمەریکییە.

لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:

مسقاڵێک زێڕ عەیارە 24 = 760،000

مسقاڵێک زێڕ عەیارە 22 = 695،000

مسقاڵێک زێڕ عەیارە 21= 665،000

مسقاڵێک زێڕ عەیارە  18 = 570،000

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.