Erbil 31°C یەکشەممە 18 ئایار 10:57

پاریزگاری هەڵەبجە: بڕیار و قەڵەمی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە مۆنۆمێنت هەڵدەگرین

کوردستان TV
100%

د. لەتیف رەشید دوای رێوڕەسمی واژۆ کردنی پرۆژەکە پیرۆزبای ئاراستەی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە کرد و لەلایەن خۆیەوە ئەو قەڵەمەی واژۆی پێکردووە پێشکەشی نوخشە ناسیحی کرد.


ئەمرۆ سێشەممە 29ی نیسانی 2025، هەڵەبجە وەکو 19 هەمین پارێزگای عێراق دەستنیشان کرا و بڕیاری پرۆژەکەش لەلایەن د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراقەوە واژوو کرا، هەر لەدوای واژۆکە پیرۆزبای گەرمی لە پارێزگاری هەڵەبجە کرد و قەڵەمی واژۆ پێکراوی پێشکەشکرد و بەڵێنی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکەی پێدا.


دوای تەواوبونی رێورەسمەکە نوخشە ناسیح پاریزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەرەتا سوپاسی جەنابی سەرۆک کۆمار دەکەم لە یەکەم رۆژی ئەم پرۆژەیەوە تا واژۆ کردنی پرۆژەکە هاوکارمان بووە، سوپاسی تەواوی ستافەکەی دەکەین، سوپاسی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەکەین بە تایبەت فراکسیۆنە کوردستانییەکان، هەروەها سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم وەزارەتە پەیوەندی دارەکان دەکەم، پیرۆزبای لە هەموو کوردستان و خانەوادەی شەهید و خەڵکی هەلەبجەی دەکە.


گووتیشی: ''سەرۆک کۆمار پێی راگەیاندین بەهیچ جۆرێک دەست لە هەڵەبجە بەرنادەن و ئاوەدانی دەکەنەوە''.

 

راشیگەیاند: ئەو فەرمانە  و قەڵەمەی واژۆی پرۆژەکەی پێکراوە بە دیاری پێیداوم لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە هەڵی دەگرین بۆ مێژوو دەمێنێتەوە.

لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا گوتی: دوای تەواوبونی رێکارە یاساییەکان ، ژمارەیەک دامودەزگای حکوومی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.