بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە و سبەی چوارشەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی راگەیەنراوەكە ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور دەبێتلە هەندێک ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لە ناوچەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی چوارشەممە، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان پەڵەهەوردەبێت
كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان :37 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.