Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 18:12

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 685 هەزار دینارە

کوردستان TV
100%

سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی ئەمڕۆی زێڕی لە بازاڕی کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 685 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی نیسانی 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 284  دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 145 هەزار و 100 دینار خەمڵێندراوە".

بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 284 دۆلاری ئەمەریکییە.

لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:

مسقاڵێک زێڕ عەیارە 24 = 783،000

مسقاڵێک زێڕ عەیارە 22 = 718،000

مسقاڵێک زێڕ عەیارە 21= 685،000

مسقاڵێک زێڕ عەیارە  18 = 587،000

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.