Erbil 31°C ھەینی 23 ئایار 11:38

نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵا فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

ئەم ئێوارەیە نێچیرڤان بارزانی لە عەمانی پایتەختی ئوردن لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم کۆبوویەوە و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵیت؛ لە کۆبوونەوەکەدا فراوانکردنی هاوکاری لە بوارەكانى سیاسی، ئابووری و ئەمنیدا، تاوتوێ کران.

رۆژی یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم، شای شانشینی ئوردنيی هاشمی، کۆبووەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاویکردووەتەوە؛ "لە کۆبوونەوەکەدا، پته‌وكردنى زياترى پەیوەندییەکانی شانشینی ئوردنی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی هاوکاری لە بوارەكانى سیاسی، ئابووری و ئەمنیدا، تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوایين پێشهاتە ناوچه‌يى و نێودەوڵەتييه‌كانى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا بيروڕايان گۆڕييه‌وه".

زیاتر روونکراوەتەوە؛ "نێچیرڤان بارزانی پێزانینی قووڵی خۆی بۆ هەڵوێسته‌كانى شانشینی ئوردنی هاشمی له‌ پشتگيرى بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، هه‌روه‌ها پەیوەندییە مێژوویييه‌كان و دۆستايه‌تيى نێوان هەردوولاى به‌رز نرخاند".

هەر بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: "شا عەبدوڵای دووەم خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى پەیوەندییەکان و هاوکاريی هاوبه‌ش لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە، هه‌روه‌ها داكۆكیی لە پابه‌نديى ئوردن بۆ پشتگيريى هه‌ر هەنگاوێک کرد کە ئاسايش و سەقامگیری و پێشکەوتن بۆ گەلانی ناوچەکە بەهێز بکات".

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ پاراستنى سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە و باسيان له‌ چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، كرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.