Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 09:13

فێستیڤاڵێكی وەرزی بەهارە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

لە سەرتای مانگی داهاتوو فێستیڤاڵێكی تایبەتی وەرزی بەهارە لە سەنتەری شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و سەرجەم بەهرەمەند و كەسانی شارەزا دەتوانن بەشداری تێدا بكەن.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لەبارەی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكە رایگەیاند: لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکاندا هەڵدەستین بە کردنەوەی هەفتە فێستیڤاڵێکی وەرزی بەهارە بۆ کەسانی بەهرەمەند و شارەزا لە بواری نەخش و نیگار و کاری دەستی و خواردنی کوردەواری و هەروەها نمایشکردنی بابەتی هەمەجۆر لە شاری هەولێر.

راشیگەیاند: فێستیڤاڵەكە لە رۆژی 2/5/2025 لە بەردەم پارکی شانەدەر لە سەنتەری شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری هاووڵاتییانی كردەوە كە هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، دەتوانێت ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو سەردانیان بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.