Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 20:39

نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ پارێزگارى به‌سرا كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی نیسانی 2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا كۆبوویه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پەرەپێدانی هاريكاريى نێوان پارێزگاكانى هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسرا تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ قووڵکردنەوەی هەماهەنگی لەنێوان پارێزگاکانی عێراقدا كرده‌وه.‌

به‌پێی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ديداره‌كه‌دا، پارێزگارى به‌سرا، ستایشی پێشکەوتن و گەشەسەندنی هه‌رێمى كوردستانى كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ به‌سرا چاوى له‌ بەهێزکردنی هاريکاريی هاوبەش و سوودوەرگرتنه‌ لە ئەزموونی کوردستان لە بوارەکانی بەڕێوەبردن، پلاندانان و خزمەتگوزارییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.