مەسرور بارزانی و سایمۆن مینکس، هاوڕابوون لەسەر بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی جینۆسایدەکانی کوردستان و عێراق.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سایمۆن مینکس، داواکاری گشتیی هۆڵەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی سایمۆن مینکسی کرد کە بۆ چەندین ساڵ کاری لەسەر دۆسیەکانی جێنۆساید و تیرۆر کردووە، لەوانە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراق و تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش بەرامبەر ئێزیدییەکان.
سەرۆکی حکومەت هەروەها کار و هەوڵەکانی لەپێناو بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ قوربانیيانی ئەو تاوانانە بەرز نرخاند.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە مێژووی تاوانەکانی جێنۆساید لە کوردستان و عێراق و پێویستی بەسزاگەیاندنی تاوانباران و هێنانەکایەی دادپەروەری کرا

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.