حكوومەتی ڤاتیكان ئەمڕۆ چوارشەممە ماوەی 9 رۆژ پرسەی راگەیاند بەهۆی كۆچی دوایی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان.
بەگوێرەی راگەیەنراوی ڤاتیكان، پرسەكە لە رۆژی شەممەی داهاتوو دەست پێ دەكات و ماوەی 9 رۆژ بەردەوام دەبێت.
بڕیارە هەر لە رۆژی شەممەی داهاتوو مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی پاپا فرانسیس لە ڤاتیكان بەڕێوەبچێت.
ڤاتیكان پێشتر رایگەیاندبوو كە پاپا فرانسیس رۆژی دووشەمی رابردوو بەهۆی جەڵتەی مێشك و سیستی دڵەوە كۆچی دوایی كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.