ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 23ی نیسانی 2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له والی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای هه‌ولێر –خه‌باتی ڕاگه‌یاند.
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: دواى ماوەیەک وەستان لە پڕۆژەکە، لە ئێستادا بە گوژمەی نزیکەى (5 ملیار دینار) بە چڕى دەستکراوەتەوە بە کارکردن لە پڕۆژەى نوژەنکردنەوەی ڕێگای نێوان (هەولێر - خەبات) و کارکردن لەو پڕۆژەیەدا بەردەوامە.
ئومێد خۆشناو راشیگه‌یاندووه: لە گەڵ نۆژەنکردنەوەى ڕێگاکەش کە ڕێگایەکى ستراتیژى گرنگە و بازرگانییە و پارێزگاى هەولێر بە هەردوو پارێزگاى دهۆک و موسڵ دەبەستێتەوە، سایدى هانتەوەش وەکو سایدى چوون بۆ قەزایی خەبات فراوان دەکرێت کە پێشووتر بەهۆى تەسکى ڕیگاکە زۆرجار گرفتى بۆ هاتوچۆى هاووڵاتییان دروست دەکرد و ڕووداوى نەخوازراوى لێ دەکەوتەوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.