ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە كەناراوەكانی ئیندۆنیسیا رووی دا كە هێزەكەی 6.2 پلە بوو بە پێوەری رێختەر.
بوومەلەرزەكە كاتژمێر 7:17ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بە كاتی ئیندۆنیسیا روویداوە و چەقەكەشی 117 كیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە بووە.
بەهۆی بەهێزییەكەی بوومەلەرزەكە لە وڵاتی فلیپین هەستی پێ كراوە.
حكوومەتی ئیندۆنیسیا تا ئێستا مەترسی كەوتنەوەی تسۆنامی و هیچ زیانێكی گیانی و ماددی بەهۆی بوومەلەرزەكە بڵاو نەكردۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.