Erbil 22°C سێشەممە 22 نیسان 22:57

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارلەمانی عەرەبی کرد

100%

سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازیی لە سەرۆکی پارلەمانی عەرەبی و لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.

 

ڕۆژی سێشەممە 22ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد ئەحمەد ئەلیماحی سەرۆکی پارلەمانی عەرەبی و شاندی یاوەری کرد.

 

بارەگای بارزانی لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکە بڵاویکردووەتەوە: "لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا".

 

لە دیدارەکەی نێوان سەرۆک بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبیدا "رۆشنایی خرایە سەر پێویستیی هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی عەرەبی بۆ پاراستنی سەقامگیری و بووژانەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.