بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری مین زیاتر لە 234 مینیان لە دەڤەری باڵەکایەتی پوچەڵ کردەوە.
ئەمرۆ سێشەممە 22ی نیسانی 2025 بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری مین رایگەیاند: لەبەردەوامی کاری پاکسازی مین لە کێڵگەمینی پاونی فاتێ لە سنوری گوندی دەربەند رایەت سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران قەزای چۆمان دوای ئەوەی کە لەلایەن تیمەکانی مینلابەری دەستی و بە پاڵپشتی تیمی میکانیکەل کە لەو کیڵگەمینە کاردەکەن و بەردەوام مین دەدۆزنەوە، ئەمرۆ لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر
١٨٢ مینی دژەکەسی ساچمەدار و٥٢ پەنجاو دوو پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لە چاڵاکیەکی لەناوبردنی بەکۆمەڵ لەلایەن تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی (EOD)بەسەرکەوتوویی و سەلامەتی لەناوبران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.