بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت " ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و هەوری تەواودەبێت و لە دهۆکی ئەگەری باران بارین هەیە.
رۆژی سێشەممە 22ـی نیسانی 2025 بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە؛ " ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و هەوری تەواو دەبێت ئەگەری بارینی کەمێک تاوەباران لە ناوچە سنووریەکانی باکوور و رۆژئاوا بە تایبەت سنوورى پارێزگاى دهۆک هەیە، پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبنەوە ٣ تا ٥ پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی 48 کاژمێری داهاتوو.
هەولێر : 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆک : 30 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.