سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دیاری كرد كە رۆژی هەینی رێكەوتی 6/6/2025 دەبێت.
سەنتەرەكە بڵاوی كردەوە: مانگی زولحجە لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 27ی ئایاری 2025 بەدەر دەكەوێت و لە زۆرێك لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەتوانرێت بە چاوی ئاسایی و تەلیسكۆب ببینرێت.
هەروەها بڵاوی كردەوە: واتە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 28ی ئایار یەكەم رۆژی مانگی زولحجە دەبێت.
سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەش دا كە بەمەش رۆژی هەینی رێكەوتی 6ی حوزەیران یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.