ئەمڕۆ دووشەممە 2025.4.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە کەنەدى، بەڕێوەبەرى نووسینگەى هەولێرى رێكخراوی (یو ئێن دی پی ) و شاندێکى یاوەرى کرد
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی شاری ھەولێر کرا، کە لەماستەر پلانى شارى هەولێردایە و گرنگیی زۆری بۆ شاری ھەولێر هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش هەردوولا بۆ بەدواداچوون و بەرچاووڕوونى و داڕشتنى پلان و کارکردن لەسەر پڕۆژەکە لیژنەیەکى هاوبەشى نێوانیان پێکهێنا و جەختیان لە کارکردنى هاوبەش بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە کردەوە.
بەڕێوەبەرى نووسینگەى هەولێرى ڕێکخراوى (یو ئێن دی پی) ئامادهیی ڕیکخراوەکەیانی بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى پشتێنەى سەوزایی شارى هەولێر پیشاندا و سوپاسی پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ پاڵپشتى و هەماهەنگى و هاوکارى بەردەوامىان لەگەڵ ڕێکخراوەکەیان.
لە بەرامبەردا پارێزگارى هەولێر، هەوڵ و کارەکانى ڕێکخراوى ناوبراوى بەرز نرخاند و دەستخۆشى لە هامەهانگى و هاوبەشى لەگەڵ پارێزگاى هەولێر کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن لە جێبەجێکردنى پڕۆژەى گرنگ و ستراتیژى پشتێنەى سەوزایی شارى هەولێر و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو پاڵپشتى و هاوکارى و هەماهەنگییەکى پارێزگا و تیمى پارێزگاى هەولێرى نیشاندا بۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.