Erbil 29°C دووشەممە 21 نیسان 13:33

زانیاری لەبارەی گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە كە بەردی بناغەكەی لەلایەن سەرۆكی حكوومەت دانرا

کوردستان TV
100%

کارکردن لە پڕۆژەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوامە كە ساڵی رابردوو بەردی بناغەكەی لەلایەن سەرۆكی حكوومەت لە هەولێری پایتەخت دانرا، ئێستا لە 25%ی كارەكانی تەواو بووە.

نەخۆشخانەكە لە 150 تەختی خەواندن و 100 تەختی چارەسەری كیمیایی پێك دێت و تاقیگەیەكی پێشكەوتوو لەخۆ دەگرێت؛ سەرجەم ئامێرە پێشكەوتووەكانی چارەسەری نەخۆشییەكە لەخۆ دەگرێت.

نەنخۆشخانەكە لەسەر ڕووبەری 30 هەزار مەتر چوارگۆشە دروست دەكرێت و لە 5 نهۆم پێك دێت، بەوەش دەبێتە گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە هەموو هەرێمی كوردستان و عێراق.

بە تەوابوونی ئەو پڕۆژەیە پێشکەوتووترین تەكنەلۆجیای ئێم ئاڕ ئای، سیتیسكان، پێتسكان، چارەسەری تیشك، چاندنی مۆخی ئێسك، وێنەگرتنی گاما و چەندین تەكنەلۆجیای دیكە لەم نەخۆشخانەیە بەردەست دەبن.

بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی ئەم نەخۆشخانەیە لە 18ـی ئەیلوولی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دانرا.

سەرۆكی حكوومەت لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەكەدا ڕایگەیاندبوو "دەبێت هاووڵاتییان لە نەخۆشخانە گشتییەكان بەتەواوی هەست بە ئاسوودەیی و هەبوونی خزمەت بكەن".

وێنە: دیمەنی ئێستای دروستكردنی نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە هەولێر:-

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.