ئەمڕۆ یەكشەممە یەكەم حاڵەتى خنكانی ئەمساڵ له ڕووبارى خازر له سنوورى شارۆچكەی بەردەڕەش رووی دا.
ئەو كەسەی خنكاوە گەنجێكی تەمەن 23 ساڵە بە ناوی (زەید عەلی حسێن) و لە ڕووباری خازر مەندان خنکاوە.
گەنجەكە دانیشتووی شارەدێی بەرتلە سەر بە پارێزگای نەینەوایە و بەمەبەستى گەشتكردن ڕووى له لێوارى رووبارى خازر كردبوو.
دوای ماوەیەكی كەم لە رووداوەكە، تەرمی گەنجەكە لەنێو رووبار دەرهێنرا و ڕەوانەى پزيشكى دادی كرا.
بەردەڕەش/ سەنگەر گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.